ئه‌مڕۆ 17ی ئاداری 2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌شاندێكی باڵای تیمی كاری ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تلانتیك به‌سه‌رۆكایه‌تی رایان كرۆكه‌ر باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له‌عێراق كرد، كه‌پێكهاتبوو له‌كنیپ پۆڵاق شاره‌زا له‌كاروباری سیاسی و سه‌ربازی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نوسه‌یبه‌یونس شاره‌زا له‌كاروباری سیاسی عێراق و رێكخراوی تیرۆریستی داعش، مایكل نایتس پسپۆر له‌كاروباری ئاسایش و سه‌ربازی عێراق و وڵاتانی كه‌ندا و پیته‌ر گالبرێپ دیپلۆماتكاری پێشووتری ئه‌مریكاو نووسه‌ری كتێبی كۆتایی عێراق.
له‌دیدارێكدا بیروڕا له‌باره‌ی كێشه و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ئاینده‌ی عێراق و درزی نێوان پێكهاته‌كانی ئالوگۆڕكرا و دووپات له‌وه‌كرایه‌وه، كه‌له‌پێناو چاره‌سه‌ری جیاوازییه‌كان و چه‌سپاندنی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی ناكرێ هه‌ڵه‌كانی رابردوو له‌ناوچه‌كه‌دووباره‌بكرێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی له‌وته‌یه‌كیدا تیشكی خسته‌سه‌ر ره‌گوڕیشه‌و هۆكاری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان و رایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه‌هاتووه‌رۆژئاوا چاره‌سه‌ری ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌بكات، كه‌پێش 100 ساڵ له‌ناوچه‌كه‌دا كراوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێمه‌له‌عێراق زۆر له بژارده‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌سه‌ره‌كیه‌كانمان تاقیكردۆته‌وه، با بژارده‌ی دیكه‌ش تاقیبكه‌ینه‌وه‌و گوتی: كوردستانی سه‌ربه‌خۆ تاكه‌بژارده‌یه، كه‌تا ئێستا تاقینه‌كراوه‌ته‌وه و بێگومان ده‌بێته‌فاكته‌ری سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر ناتوانین پێكه‌وه‌له‌یه‌ك وڵات‌دا بژین، ده‌كرێ دوو دراوسێی باشی یه‌كتری بین. هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، كه‌ناكرێ گه‌لی كوردستان باجی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌بدات و چاوه‌ڕێی كاتی گونجاو بكات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا عێراق وڵاتێكی سه‌قامگیر نه‌بووه‌و گوتی: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌شه‌ڕی داعشه، به‌ڵام ناكرێ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكرێته‌بارمته‌ی ئه‌و شه‌ڕه، چونكه‌گرنگه‌ئه‌م ریفرانۆمه‌ئه‌نجام بدرێ بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كورد چی ده‌وێ، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش‌كرده‌وه، كه‌پێویسته و كاتی هاتووه‌گوێ له‌گه‌لی كوردستانیش بگیردرێ، كه‌داواكارییه‌كانی چین.
دواتر ئاماده‌بووان ژماره‌یه‌ك پرسیاریان كرد و راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی یه‌ك به‌یه‌كی پرسیاره‌كانی دانه‌وه.
جێی باسه‌تیمی كار له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تلانتیك له25 پسپۆر و شاره‌زا پێكهاتووه‌بۆ لێكۆڵینه‌وه‌له‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئاینده‌ی عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستانن، كه‌دواتر ئه‌نجامی دیداره‌كانیان له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ئاینده‌ی عێراق ده‌خه‌نه‌به‌ر ده‌ست بڕیارسازانی ئه‌مریكا.
No comments:
Post a Comment