به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه، كه به‌شێكه له شانازییهنهتهوهییهكانمان و هێمای به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و خۆڕاگری و نوێبوونه‌وه‌یه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌گشتی و شه‌هید و بريندارانى شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌تایبه‌تی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی سه‌نگه‌ر و كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیس و گه‌لی كوردستان و هه‌موو ئه‌و گهلانهدهكهم، كه‌یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مساڵ هه‌رێمه‌كه‌مان به‌قۆناغێكی دژواری دارایی و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام گه‌لی كوردستان به‌خۆراگری و گیانفیدایی قۆناغی زۆر لهوهدژوارتری تێپه‌ڕاندووه. ئێستاش سەركەوتنە مەزنەكانی پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كانی پاراستن و به‌رگریكردن له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان و هەوڵی بەردەوامی نەیاران له‌دروستكردنی ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر، لهنیشتیمانپەروەران و ئازادیخوازان ده‌خوازێ پێكه‌وه هەوڵ و هیمەت بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌و گه‌یاندنی كاروانی كوردستان به‌و كه‌ناره‌ی، كهپێویستبوو به‌ر له‌سه‌ده‌یه‌ك پێی بگات.
په‌ندی مێژوویی ئه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌و خه‌بات و قوربانییه بێشومارهكانمان له‌ته‌واوی هاووڵاتیان و ره‌نگه‌كانی كوردستان ده‌خوازێ لەپێناو ئاواكردنی كوردستانێكی سه‌رفراز و سه‌قامگیر و بوژاوهدا، بەهەموو توانایەك پشتیوانی لە هه‌موو ئه‌و ههوڵانهبكهن، كه پێویستن بۆ چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له‌هه‌موو روویێكه‌وه. هاوكات ئاواته‌خوازم گه‌له‌كه‌مان بۆ وه‌دیهاتنی ده‌سكه‌وتی زیاتر، كه‌مافێكی سرووشتی و ویستی زۆرینه‌یه به‌ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی رووبه‌ڕووی هه‌موو پێشهاته‌كان بێته‌وه و ناكرێ مافه‌كانی خۆی به‌كێشه‌و تهنگژهكاتیهكان و ره‌زامه‌ندی تاكی گرێبدات.
به‌سه‌ربردنی جه‌ژنێكی خۆش و كامه‌رانیتان بۆ به ئاوات ده‌خوازم و داواتان لێده‌كه‌م له‌رۆژانی پشوودا توانای زياترى خۆتان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارامتر و سه‌قامگیرتر له‌وڵاته‌كه‌ماندا.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20 ی ئاداری 2016