Saturday, February 27, 2016

مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكی نوێی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ عێراق كۆبوو...

مه‌سرور بارزانی: ڕیفراندیۆم مافێكی سرووشتییه‌ و كاتی هاتووه‌ كه‌ ئێمه‌ ئه‌و مافه‌ سرووشتییه‌ پیاده‌ بكه‌ین





مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ ئێمه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان پێویستیمان به‌ یارمه‌تی و هاوكاری به‌ په‌له‌ هه‌یه‌، له‌مڕووه‌وه‌ یه‌كێتی ئه‌وڕووپا وه‌ك به‌شێكی گرنگی هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌توانی رۆڵێكی كارا بگێرێ.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 27/2/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشوازی بالیۆز(پاتریك سیمۆنێ) سه‌رۆكی نوێی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویسته‌ جیهان دان به‌ جیاوازییه‌كانی عێراق‌ بنێ یا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی 100 ساڵی دیكه‌ی شكست بكات و گوتی: كاتی هاتووه‌ بڕیارێكی بوێرانه‌ بدرێ و بیر له‌ رێگه‌چاره‌ و بژارده‌ی دیكه‌ بكرێته‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی (پاتریك گه‌ینس) سه‌رۆكی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تیشك خرایه‌ سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنی ئاسایش و سیاسی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و جه‌نگی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش و ئه‌و كێشه‌ و قه‌یرانانه‌ی روو‌به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه‌، له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئێمه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان پێویستیمان به‌ یارمه‌تی و هاوكاری به‌ په‌له‌ هه‌یه‌، له‌مڕووه‌وه‌ یه‌كێتی ئه‌وڕووپا وه‌ك به‌شێكی گرنگی هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌توانی رۆڵێكی كارا بگێرێ.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، له‌وباره‌وه‌ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ جێبه‌جێنه‌كردنی پابه‌ندییه‌ ده‌ستوورییه‌كان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غدا و سه‌رنه‌كه‌وتنی سیستمی سیاسی له‌ عێراق و ئه‌و كێشانه‌ دا، كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ مافێكی سرووشتی وه‌سفی كرد و‌ رایگه‌یاند، كاتی هاتووه‌ ئێمه‌ ئه‌و مافه‌ سرووشتییه‌ پیاده‌ بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بكه‌ین، كه‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌یخوازێ. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه‌ جه‌ختی له‌ گرنگی یه‌كریزی گه‌لی كوردستان كردووه‌ و رایگه‌یاند، یه‌كریزی كلیلی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌یه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارایی و پێداویستییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان، كه‌ وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

‫مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌ 2016 2 22‬

مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌




لە رێکەوتی ٢٢-٢-٢٠١٦ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فرانك به‌یكه‌ر بالوێزی بریتانیا له‌ عێراق به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌نگز مه‌كی كۆنسولی گشتی بریتانیا له‌هه‌ولێر دوا ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد. 

بابه‌تی قه‌یرانی ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی دانوستانه‌كان بوو.راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ پێویستیی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كانی چاكسازیی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد و گوتی: هیچ رێگه‌یه‌كمان نییه‌ جیا له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی چاكسازی و رێكخستنه‌وی سیسته‌می ئیداری و ئابووری و دارایی هه‌رێم له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست و شه‌فاف. 

مه‌سرور بارزانی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی به‌ به‌رپرسیار زانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هه‌رلایه‌نه‌ و به‌ پێی قه‌باره‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی هه‌ن به‌رپرسیارن و بۆیه‌شه‌ ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه‌ ئه‌ركی چاكسازی له‌ ئه‌ستۆ بگرن و پاڵپشتی له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی بكه‌ن. راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ پرۆسه‌ی چاكسازی كاتی پێویسته‌، به‌ڵام هه‌رێم پێویستیی خێرا و هه‌نووكه‌یی به‌ پاڵپشتی دارایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌، چونكه‌ پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ و خه‌رجیی به‌ره‌كانی جه‌نگ دواكه‌وتنی زیاتر هه‌لناگرێ.

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا کرد



لە رێکەوتی ٢٢-٢-٢٠١٦ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ (خافێر هورتادو میرا) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی زیاتر هه‌ڵبگرێ له‌ پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و یارمه‌تیدانی گه‌لی كوردستاندا. 

له‌ دیدارێكدا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی (فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی به‌ڕێوه‌چوو، دوا ره‌وشی رووداوه‌كان و پلاتفۆرمی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا تاوتوكرا و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ ده‌كرێ ئه‌و پلاتفۆرمه‌ به‌كار بهێندرێ بۆ داواكردنی پشتیوانی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان له‌ پیاده‌كردنی مافه‌ سرووشتیه‌كانی بۆ‌ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، له‌وباره‌وه‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا وه‌ك چاودێر به‌شداری له‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وڕووپا كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ ده‌نگێكی به‌رزتر لاگیری له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بكه‌ن. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، هه‌ر دڵۆپێك له‌ خوێنی پێشمه‌رگه‌ پشتیوانی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ گه‌لی كورد ده‌به‌خشێ و گوتی: ئێمه‌ شانازی به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین و قوربانیدانه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنین، بۆیه‌ ده‌بێ یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ یارمه‌تیدانی دۆسته‌كانمان كاری زیاتر بكات. هه‌روه‌ها خافێر هورتادو میرا رایگه‌یاند، كه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان وه‌ك رێزلێنانێك له‌و قاره‌مانێتییه‌ی پێشمه‌رگه‌ بێ به‌رامبه‌ر نواندوویێتی خه‌ڵاتی ئازایه‌تی پێ ده‌به‌خشێت‌.

Thursday, February 18, 2016

مه‌سروور بارزانى: ده‌بێت له‌ كاتێكى گونجاودا ريفراندۆم ئه‌نجامبدرێت





راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى رايگه‌ياند، قه‌يرانى سه‌ره‌كى هه‌رێم قه‌يرانى سياسييه‌ و پێويسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت. گوتيشى: ريفراندۆم له‌ كاتێكى گونجاودا ئه‌نجامده‌درێت.
له‌ لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان مه‌سروور بارزانى گوتى: "دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى باس له‌ ميكانيزمى چاكسازى ده‌كرێت".
له‌ باره‌ى ئه‌نجامدانى پرسى ريفراندۆمه‌وه‌، گوتى: "ئه‌و پرسه‌ له‌ كاتێكى گونجاودا به‌ڕێوه‌ده‌برێت و پارتى مه‌بده‌ئييه‌ن پشتيوانى ده‌كات و ده‌بێت له‌ كاتى گونجاوى خۆيدا كه‌ لايه‌نى په‌يوه‌نديدار و ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات ديارى ده‌كات، ئه‌نجامبدرێت".
له‌ باره‌ى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌، گوتى: "سه‌ره‌كيترين قه‌يرانى هه‌رێم، قه‌يرانى سياسييه‌ و پێويسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت". 
هه‌روه‌ها گوتى: "پارتى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك سڵى له‌وه‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان بكرێت و بێگومان ئه‌و قه‌يرانه‌ پێويستى به‌ گفتوگۆ هه‌يه‌ بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر".

مه‌سروور بارزانى ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى قوتابیان و یه‌كێتیى لاوانى دیموكراتى كوردستانى پیرۆز كرد




مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی 63یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی هه‌ردوو یه‌كێتی (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان) له‌دوو بروسكه‌ی جیادا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانى هه‌ردوو رێكخراو ده‌كات و تێیدا داوا له‌یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌كات زیاتر نزیكبن له‌ خواست و داواكارییه‌كانی توێژی قوتابیان و ده‌ڵێ: داهاتوو به‌ توانای قوتابیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. 

هه‌روه‌ها داوا له‌لاوانی كوردستانیش ده‌كات ، كه‌پێشه‌نگ بن له‌ په‌روه‌رده‌كردنی لاوان و جۆشدانیان به‌ خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه‌ و ده‌ڵێ: ئێستا كاتی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمانه‌. 

مه‌سرور بارزانی هه‌ر له‌ بروسكه‌ پیرۆزباییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌ رۆڵی كارا و كاریگه‌ر و قوربانییه‌كانی هه‌ردوو ( یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان) له‌مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد ده‌دات.

مه‌سرور بارزانی: ئه‌و وێنه‌ی رۆژئاوا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكێشێ دووره‌ له‌ راستیی



مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی یو ئێس ئه‌ی توده‌ی رایگه‌یاند ئه‌و وێنه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكێشن دووره‌ له‌ راستیی. راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی؛ ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكێشن دووره‌ له‌ راستیی، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دۆخێكی ئه‌منیی ته‌واو جێگیر دایه‌ و ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ خه‌ڵكی ئه‌مریكا هه‌ست به‌ ئارامیی و به‌رقه‌راریی ئاسایش ده‌كه‌ن. 

مه‌سرور بارزانی قه‌یرانی ئابووریی به‌ مه‌ترسیی زانی له‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گوتی ؛ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووریی بووه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسییه‌ ئابوورییه‌كه‌ له‌ داعش گه‌وره‌تر و زیاتره‌. 

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند:حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مانگێكه‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان وكارمه‌ندانی نه‌داوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ جێگای نیگه‌رانیی ئه‌و هێزانه‌، ئه‌و هۆكاره‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم دروستكردووه‌.

Wednesday, February 10, 2016

مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزى كه‌نه‌دا شه‌ڕى دژى تیرۆر و هه‌ماهه‌نگى و هاوكا...

مه‌سرور بارزانی: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسه‌ له‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌





راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسه‌ له‌ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. 

مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێس رایگه‌یاندووه‌، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای نه‌بوون و پێنه‌دانی مووچه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی رووبه‌ڕووی رێكخراوی توندڕه‌وی داعش بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ موعجیزه‌ ده‌زانێت. 

مه‌سرور بارزانی پێیوایه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره‌ له‌ ناردنی ھاوكاریی سه‌ربازی و دارایی پێشمه‌رگه‌، به‌و پێیه‌ی به‌ دانپێدانانی به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا، پێشمه‌رگه‌ له‌ بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كات و پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ. 

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ مافی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق، رایگه‌یاندووه‌، كوردستان باشوور ئێستا سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام مافی خۆیه‌تی هاوشێوه‌ی ته‌واوی گه‌لانی دیكه‌ی جیهان، مافی سه‌ربه‌خۆبوون به‌ كاربهێنێت. 

مه‌سرور بارزانی به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ چاوێكی یه‌كسان سه‌یری كورد و عه‌ره‌ب نه‌كه‌ن و هه‌رێمی كوردستان په‌راوێزبخه‌ن، ئه‌وا نابێت گله‌یی ئه‌وه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی كورد بكه‌ن، كه‌ چاره‌سه‌رێكی باشتر له‌ مانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا بدۆزێته‌وه‌. راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ وڵاتانی جیهان له‌و راستییه‌ بگه‌ن، كه‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم مافی ره‌وای گه‌لی كورده‌، هه‌ركاتێك كورد به‌ كاتێكی گونجاوی زانی موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆی بكات، رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك خۆیه‌تی.

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عێراق و ئوردن كرد



ئه‌مڕۆ 10/2/2016 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ به‌ڕێز (برونۆ ساكۆمانی) باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عێراق و ئوردن ئاماژه‌یدا به‌ بارگرانی تێچووی دارایی جه‌نگی تیرۆریستانی داعش به‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی سه‌ربازی و دارایی پێشمه‌رگه‌.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی به‌رده‌وامی هاوكارییه‌ سه‌ربازی و دیپلۆماته‌كانی كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش گۆڕییه‌وه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی باسی له‌ گرنگی رێكاری سه‌ربازی و پابه‌ندبوونی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌په‌له‌ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش كرده‌وه‌ و جه‌ختی له‌ بارگرانی تێچووی ئه‌و جه‌نگه‌ به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ پێویسته‌ بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه‌ یارمه‌تی دارایی پێشمه‌رگه‌ بكرێ.

له‌ به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عێراق و ئوردن تیشكی خسته‌ سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی حكوومه‌تی نوێی كه‌نه‌دا له‌بواری‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌نه‌دا له‌ مه‌شق پێكردن و دابینكردنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتی: ئه‌وه‌ش جددیه‌تی كه‌نه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ نیشان ده‌دات و ئێمه‌ له‌ هاوكارییه‌كانماندا بۆ هه‌رێمی كوردستان شه‌رم ناكه‌ین.

به‌رده‌وامبوون و تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

Masrour Barzani speaks to AP

Sunday, February 7, 2016

مەسروور بارزانی: ئه‌نجامی ریفراندۆم باشترین به‌ڵگه‌ ده‌بێت بۆ دیاركردنی ویستی خه‌ڵكی كوردستان




مەسروور بارزانی راوێژكاری ئه‌‌نجوومه‌‌نی ئاسایشی نیشتمانی كوردستان لە دیمانەیەکیدا له‌گه‌ل ‌‌هەفتەنامەی گوڵان ڕایگەیاند، كه‌ گرنگه‌ ریفراندۆم ببێته‌ ئه‌و هۆكاره‌ی یه‌كڕێزیی ناوماڵی كورد رێك بخاته‌وه‌ و ده‌بێت ده‌ستكه‌وته‌ نشتمانییه‌كانیش بۆ هه‌موو لایه‌ك بێت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان گرینگییه‌كی زیاتر به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نشتمانی بده‌ن و ته‌نیا بیر له‌ ململانێی سیاسی و فراوانكردنی پێگه‌ی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه‌.

مسروور بارزانی، دەربارەی پرسی ڕیفڕاندۆم و چاکسازییەکانی حکوومەت و شەڕی داعش و دۆخی ناوچەکە ڕای خۆی خستووەتە ڕوو و، هەرچێ پێوەست بە ڕیفڕاندۆمە دەڵێت: سه‌یره‌ هه‌ندی كه‌س ده‌ڵێن كات گونجاو نییه‌ بۆ ریفراندۆم. چۆن كات گونجاو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڵێن چییان ده‌وێت؟ ئه‌نجامی ریفراندۆم باشترین به‌ڵگه‌ ده‌بێت بۆ دیاركردنی ویستی خه‌ڵكی كوردستان. 

مەسروور بارزانی ڕوونی دەکاتەوە کە سه‌ربه‌خۆیی مافێكی سروشتیی گه‌له‌كه‌مانه‌ و كه‌س ئه‌و مافه‌ به‌ ئێمه‌ نابه‌خشێت، به‌ڵكو لێمان سه‌ندراوه‌ و پێویسته‌ هه‌ر كاتێ بۆمان كرا، موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌ بكه‌ین. ئێستا زۆر له‌ وڵاتانی دنیا دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ غه‌درێكی مێژوویی له‌ خه‌ڵكی كوردستان كراوه‌ و، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهان مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه‌.

لەبارەی جەنگی داعشیشیەوە دەڵێ، ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تێكشكاندنی دوژمن و رووخاندنی وره‌ی دوژمن هه‌یه‌. به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر ئاماژه‌یه‌ به‌ توانای هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆمان وه‌ك دژه‌تیرۆر كه‌ له‌ ئاستێكی زۆر به‌رز ده‌توانن له‌ پاڵ هێزه‌ هاوشێوه‌كانیان له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنی وا ورد و گرنگ ئه‌نجام بده‌ن.

گوتیشی، به‌رده‌وام له‌ هه‌موو ویستگه‌ و پێوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان باسمان له‌ پێداویستی چه‌ك و لۆجستیكی و هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ و به‌ شانازییه‌وه‌ توانیومانه‌ به‌رهه‌می باشیش به‌ده‌ست بێنی.

ئەو هەروەها گوتی، ئێستا پێداویستیی هه‌ره‌سه‌ره‌كیی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ و میزانییه‌ی گونجاوه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌بوونی بودجه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر دۆخه‌كه‌ و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و بیر و باوه‌ڕی به‌هێزی نه‌بێت، هیچ هێزێك به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ ناگرێت.

مەسروور بارزانی دەشڵیت، پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هێزێكی نیزامی و رێكخراو و خاوه‌ن ئه‌زموون پێویستی به‌ هه‌موو چه‌كێكه‌ كه‌ هێزه‌ مودێڕنه‌كان هه‌یانه‌. تا چه‌كی باشتر و قورستر و كاریگه‌رتر له‌به‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ بێت، پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت و زیانی كه‌متر ده‌بن.

شاندێكى باڵاى پارتی به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ جه‌نگى تاڵه‌بانى كرد


لە رێکەوتی ٦-٢-٢٠١٦ شاندێكی باڵاى پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌سرور بارزانی ، ئازاد به‌رواری، ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی، سیداد بارزانی و نه‌زهه‌ت حالی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ به‌شداری له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو شێج جه‌نگی تاڵه‌بانی برا گه‌وره‌ی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق كرد. 

شانده‌كه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو به‌گه‌رمی پێشوازی كران و دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه‌، پر‌سه‌و سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆك بارزانیان به‌بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو راگه‌یاند و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكار بوو خوالێخۆشبوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به‌گشت لایه‌ك ببه‌خشێ و هیوایان خواست ئه‌مه‌دوا كۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت.