له په‌یامیدا بۆ سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، (مه‌سروور بارزانی) رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ركه‌وتن و پێگه‌یه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له ئاستی جیهانیدا، كه به ئاسانی نه‌هاتووه‌ته دی، له هه‌موو پارت و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌خوازێ به گیانێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی دوور له ململانێی حزبیانه رووبه‌ڕووی كێشه و ته‌گه‌ره و پێشهاته‌كان ببنه‌وه. هاوكات رایگه‌یاندووه، هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن، كه به‌پێی پێداویستیی سیاسه‌تی نوێی جیهانی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه داده‌ڕێژدرێته‌وه و، نابێ ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست بچێت، كه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌گمه‌نه.
ده‌قی په‌یامی مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌ری ساڵی نوێی زاینی
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و بریندارانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م.
یادكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی ئه‌مساڵ له‌كاتێكدا، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانانه به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و داستانی مێژوویی گه‌وره‌یان دژ به ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش تۆمار كردووه، كه نه‌ك ته‌نها بووه‌ته مایه‌ی شانازی بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو ته‌واوی ئازادیخوازانی جیهانیشی سه‌رسام كردووه و له گشت كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا دێته به‌رباس. لێره‌وه له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی دیكه‌ش داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م پێویسته به په‌له‌تر ئاوڕ له داواكارییه‌كانی پێشمه‌رگه بده‌نه‌وه، كه له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕ ده‌كات.
هاوكات ئه‌م سه‌ركه‌وتن و پێگه‌یه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له ئاستی جیهانیدا، كه به ئاسانی نه‌هاتووه‌ته دی، له هه‌موو پارت و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌خوازێ به گیانێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی دوور له ململانێی حزبیانه رووبه‌ڕووی كێشه و ته‌گه‌ره و پێشهاته‌كان ببنه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن، كه به‌پێی پێداویستیی سیاسه‌تی نوێی جیهانی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه داده‌ڕێژدرێته‌وه و، نابێ ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست بچێت، كه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌گمه‌نه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسی خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان بكه‌م، كه له‌خۆبردووانه شانیان داوه‌ته به‌ر مه‌ینه‌تی و قه‌یرانه‌كان و پێویسته ئیراده‌یه‌كی پته‌ومان هه‌بێت، كه كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین.
دووباره ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی چاره‌سه‌ركردن و كۆتایهاتنی قه‌یرانه‌كان و به‌دیهاتنی خۆشی و كامه‌رانی بۆ كوردستانیانی خۆشه‌ویست بێت.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
31/12/2015