ئه‌مرۆ 2013/7/7 مه‌سروور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له رادیساف پێترۆڤیچ بالیۆزى سربیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و سربیا گفتوگۆكران و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپاتكرایه‌وه كه ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بوارێكدا به‌رز بكرێته‌وه و وڵاتى سربیاش كۆنسولخانهى فه‌رمى خۆى له هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه كه ئێستا كۆنسڵى فه‌خریان له هه‌رێم هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزى سربیا له عێراق كه‌ش و هه‌واى ئارامى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ى هه‌رێم هانده‌ره بۆ كۆمپانیاكان كه بێن له هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و له هه‌مان كاتدا هانده‌رێكیشه بۆ حكوومه‌تى سربیا كه هانى كۆمپانیاكانى خۆى بدات بێنه هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى له پێشه‌وه‌بردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم بكه‌ن.
باڵیۆزى سربیا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه كه ره‌وشى ئارامى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان نموونه‌یه له ناوچه‌كه و پێویسته هه‌موو عێراق سودى لێ وه‌رگرێت و ئه‌و ئه‌زموونه‌ى هه‌رێم له هه‌موو ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانى عێراق پێڕه‌و بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مه‌سروور بارزانى خۆشحاڵى خۆى بۆ به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و سربیا پیشاندا و هیواى خواست كه ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و ئابوورى و هه‌موو بواره‌كان بۆ خزمه‌تى پێشكه‌وتنى هه‌ردوو گه‌لى كورد و سربى و گه‌لى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى گشتى توندوتۆڵ‌تر بكرێ و هه‌روه‌ها هیواشى خواست به هاوكارى هه‌ردوولا ناوچه‌كه ئارامى و سه‌قامگیرى زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت به‌شێوه‌یه‌ك پێشكه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك گارانتى بكات. گفتوگۆكردن و باسكردنى سه‌ردانى شاندى ئابوورى و سیاسى هه‌رێمى كوردستان بۆ سربیا و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ریشدا سه‌ردانى شاندى سربیا بۆ هه‌رێمى كوردستان و سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى سربیا له هه‌موو بواره‌كاندا؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.