Sunday, May 26, 2013

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و به‌شداریى ده‌یان هه‌زار كه‌س كه‌رنه‌ڤاڵى یادى 37 ساڵه‌ى شۆڕشى گوڵان به‌ڕێوه‌چوو



ئێڤاریا ئیرۆ 2013/5/26 ل باژێرێ هه‌ولێرێ ب ئاماده‌بوونا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و هه‌ژماره‌كه‌ ئه‌ندامێن مه‌كته‌با سیاسی و سه‌ركردایه‌تیێ و به‌رپرسیارێن بلند یێن پارتى یا ده‌موكراتا كوردستانێ و به‌شدارى كرنا ده‌هان هه‌زار كه‌سان، كه‌رنه‌ڤاڵا بیرئانینا 37ـه‌مین ساڵڤه‌گه‌را پێخستنا شۆره‌شا گولانا پێشده‌چۆن خوازا نیشتیمانى هاته‌ رێخستن .

له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى گووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و تیایدا پیرۆزبایى ساڵڕۆژى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵانى له‌ جه‌ماوه‌ر كرد و ڕایگه‌یاند شۆڕِشى گوڵانى پێشكه‌وتنخوازى نیشتمانى درێژه‌ پێده‌رى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوله‌ . 


ڕاشیگه‌یاند كه‌ خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان خه‌باتێكى دوور و درێژه‌ و خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان هه‌وراز و نشێوى زۆرى به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ئه‌و گه‌له‌ قوربانى زۆرى له‌ پێناو به‌ ده‌ست هێنانى مافه‌كانى داوه‌و سه‌لماندوویه‌تى كه‌ مییلله‌تێكى زیندووه‌ و به‌ كیمیایى و ئه‌نفال له‌ناو ناچێت، ئێستاش كاتى ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌و لوتكه‌ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین. هه‌ر له‌ گووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى باسى له‌ پرۆژه‌ى ده‌ستوور كرد و رایگه‌یاند قسه‌كردن له‌ سه‌ر ده‌ستوور كه‌ گرێبه‌ستێكى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ناكرێ تێكه‌ڵ به‌ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى بكرێت، پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان حه‌وت ساڵ كارى له‌ سه‌ر كراوه‌ و ئاماده‌ كراوه‌ و ڕاوبۆچوونى شاره‌زایانى له‌ سه‌ر وه‌رگیراوه‌ و سوود له‌ ده‌ستوور چل وڵات وه‌رگیراوه‌ و هاوكات سیى و شه‌ش حزبى سیاسى پاڵپشتیان كردووه‌ و نه‌وه‌د و شه‌ش  له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان بۆ پڕۆژه‌ ده‌ستووره‌ داوه‌ و ده‌ستوورێكى كه‌م وێنه‌یه‌ و ته‌واوى قۆناغه‌ یاساییه‌كانى بڕِیوه‌ و جگه‌ له‌وه‌ ڕه‌شنووسى ده‌ستوور كارى په‌رله‌مان نه‌بووه‌ تاوه‌كو بۆ هه‌مواركردن بۆى بگه‌ڕێته‌وه‌ و په‌رله‌مان ته‌نها ده‌نگى بۆ داوه‌ .

سه‌رۆك ڕاشیگه‌یاند پێشمه‌رگه‌یاتى بۆ من له‌ هه‌موو پله‌وپایه‌ك به‌رزتره‌. ڕاشیگه‌یاند پرسى پڕۆژه‌ى ده‌ستوور هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت گه‌ل بڕیارى له‌ سه‌ر بدات  سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت شێوه‌ى نیمچه‌ كراوه‌یى هه‌بێت.

هه‌ر له‌ گووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى ڕۆشنایى خسته‌ سه‌ر ڕه‌وشى عێراق و ڕایگه‌یاند بارى ئه‌منى عێراق زۆر ئاڵۆزه‌ و ڕۆژانه‌ كه‌سانێكى بێ گوناه شه‌هید ده‌بن و هاوكات ده‌ستوور هه‌میشه‌یى عێراق بنه‌ماى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراقه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداش سه‌رۆك ڕایگه‌یاند ئومێده‌وارین دواى سه‌ردانى شانده‌كانى هه‌ردوولا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن. سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى ئاشتیش له‌ توركیا سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند ئێمه‌ به‌ هه‌ردوولامان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ پشتگیرى پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ین .

Wednesday, May 22, 2013

مه‌سرور بارزانى: پڕۆژه‌ ده‌ستووری هه‌رێم قۆناغه‌ یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان



ئیرۆ 2013/5/22 ل هۆلا شه‌هید سه‌عد عه‌بدوللا ب ئاماده‌بوونا هه‌ژماره‌كه‌ به‌ربچاڤ ژ مامۆستا و قوتابى یێن زانینگه‌ه و په‌یمانگه‌هێن كوردستانێ؛ ل ژێر ناڤێ داوین ره‌وشا سیاسى یا هه‌رێم و ده‌ڤه‌رێ؛ مه‌سرور بارزانى داوین پێشده‌چوون و پێشهاتێن هه‌رێما كوردستان و عێراقێ ژبۆ ئاماده‌بوویان شروڤه‌كر

له‌ ده‌سپێكی سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ توێژێكی وه‌ك مامۆستا و قوتابی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر له‌ نزیكه‌وه‌ ئاڵۆگۆڕی بیروڕا بكه‌ن

له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پڕۆژه‌ ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان قۆناغه‌ یاساییه‌كانی خۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان ، مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ راگرتنی پرۆژه‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ساڵی 2009 كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی له‌ دادگای ده‌ستووری عێراق سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ ده‌ستوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد،  به‌ڵام وه‌ڵامی دادگاكه‌ ئه‌وه‌ بوو، كه‌ پرۆژه‌كه‌ قۆناغه‌ یاساییه‌كانی خۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ گرفتێكی یاسایی نییه‌ .

له‌ باره‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی گوتی: وه‌ك پارتی لاریمان نییه‌ له‌وه‌ی لیستی داخرا و بێت یا نیمچه‌ كراوه‌ بێت و ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ توانای لۆجستی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ .

له‌باره‌ی كۆده‌نگی نیشتمانی له‌ سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی گوتی: رێككه‌وتنی سیاسی نێوان حزبه‌ سیاسیه‌كان، سازانی نیشتمانی نییه‌، به‌ڵكو ده‌نگی زۆرینه‌ و رای خه‌ڵكی كوردستان سازانی نیشتمانییه‌.


دواتر مه‌سروور بارزانی باسی كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كرد، به‌و ئاڕاسته‌یی به‌شێكه‌ له‌ ده‌رفه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئاماده‌گی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی به‌ هه‌نگاوێكی بایه‌خدار زانی تاكو سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگیرێت، له‌ڕوانگه‌یشه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ده‌بێ هه‌موو پێكه‌وه‌ به‌ هه‌موو بیرو بۆچوونی جیاواز یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی به‌هێزی كورد به‌ به‌رچاویی بمێنێته‌وه‌.

خاڵی به‌هێزی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانیه‌وه‌ بریتی بوو، له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی و یه‌كگوتاری بپارێزرێت و په‌ره‌ی پێبدرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووی سه‌ربازییشه‌وه‌ پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دامه‌زراوه‌ ئه‌منیه‌كان بین و پاڵپشتی حكوومه‌ت بین بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ئابووری بچه‌سپێت. مه‌سروور بارزانی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی دیموكراسی و رێزگرتن له‌ مافی مرۆڤ له‌ كوردستان ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌، پێویسته‌ رێز له‌ مافی مرۆڤ زیاتر بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا بزانێت ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵملێكراو و مافخوراو ئاشتیخوازین.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سیمنیاره‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ پڕۆسه‌ی پێشكه‌وتن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌مباره‌یشه‌وه‌ گوتی: كورد هۆكارێكی به‌رچاو بووه‌ له‌ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.

Monday, May 20, 2013

مه‌سروور بارزانى: پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم قوناغه‌ یاساییه‌كانى بڕیوه‌ و ته‌نیا بڕیارى جه‌ماوه‌رى ماوه‌


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ كۆڕێكى سیاسیدا كه‌ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕێكیخستبوو , مه‌سروور بارزانى چه‌ندین ته‌وه‌رى په‌یوه‌ندیدار به‌ ئێستا و ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ى شیكرده‌وه‌ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌شی ڕوون كرده‌وه‌ .
 له‌ كۆڕه‌كه‌دا كه‌ به‌رپرس و كارگێر و ئه‌ندام و كادرى پێشكه‌وتووى تێكڕاى لق و مه‌كته‌به‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون , مه‌سروور بارزانى ڕه‌وشی ناوخۆیی هه‌رێمى كوردستانى ڕوونكرده‌وه‌ و تیاشیدا دۆخى هه‌رێمه‌كه‌ى به‌ سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو وه‌سفكرد و سیستمى حوكمڕانیكردنیشی له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ پرۆسه‌یه‌كى دیموكراتى كه‌ ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ جێگیرتر ده‌بێت , هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌و بۆچوون و بانگه‌شه‌ ڕه‌شبین و نێگه‌تیڤانه‌شی كه‌له‌سه‌ر دیموكراتیه‌تى هه‌رێمه‌كه‌ لێره‌ و له‌وێ له‌ ئارادان , ڕه‌تكرده‌وه‌ و ئاینده‌ى دیموكراتى له‌ هه‌رێمى كوردستان , به‌ ئومێد به‌خش , وه‌سفكرد .

له‌ بابه‌تى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستانیش كه‌ ئێستا دۆسێیه‌كى گه‌رموگوڕى ڕۆژه‌ , مه‌سروور بارزانى ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌ستوورى هه‌رێم به‌ قۆناغ و ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كانى خۆیدا تێپه‌ڕیوه‌ و ڕا و بڕیارى خه‌ڵكى كوردستان , یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونانه‌شی كه‌ باس له‌ ئاینده‌ى ده‌ستووره‌كه‌ ده‌كه‌ن , مه‌سروور بارزانى ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ى ئاینده‌ى پرۆژه‌ ده‌ستوورى هه‌رێم ده‌ست نیشان ده‌كات , ته‌نیا خه‌ڵكى كوردستانه‌ و وا پێویسته‌ خه‌ڵكى كوردستان مافى ئاسایی و سروشتى خۆیان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوورى هه‌رێمه‌كه‌ى خۆیان و پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كان به‌كاربهێنن و ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت نه‌كرێت .

 سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانیش له‌ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست , مه‌سروور بارزانى به‌ پێگه‌یه‌كى به‌هێز و كاریگه‌ر كه‌ له‌ تێكڕاى هاوكێشه‌كاندا , ڕۆڵى كاریگه‌ریی بونیانه‌رانه‌ى هه‌یه‌ , له‌قه‌ڵه‌مدا و ئه‌و پێگه‌یه‌ى هه‌رێمه‌كه‌شی بۆ یه‌كگرتووى كورد و یه‌كڕیزى سیاسی , گه‌ڕانده‌وه‌ .

 سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی عێراقیش مه‌سروور بارزانى پابه‌ندبوونى هه‌مووانى به‌ ده‌ستوورى هه‌میشه‌ى عێراق , وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى تێكڕاى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان دانا و جێگیربوونى دیموكراتییه‌تیشی له‌ عێراق وه‌ك زامنى مانه‌وه‌ى یه‌كپارچه‌یی ووڵاته‌كه‌ شیكرده‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و دۆزى نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ ناوچه‌كه‌ , مه‌سروور بارزانى ماف و خواسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردى به‌ بنه‌ماى سه‌ره‌كى هه‌ر گۆڕان و پێشڤه‌چوونێك دانا و ئاشتى و لێك تێگه‌یشتنیشی وه‌ك میكانیزمێك بۆ گه‌یشتنى كورد به‌ تێكڕاى ماف وخواسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆى , شیكرده‌وه‌ .

 له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی پارتى و كارى ڕێكخراوه‌یش , مه‌سروور بارزانى خزمه‌تكردنى خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ریی كوردستانى به‌ ئه‌وله‌وییه‌تى كار و ئامانجى پارتى وه‌سفكرد و داواى له‌ ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ریی پارتى دیموكراتى كوردستان كرد تا بۆ قۆناغى گه‌شه‌سه‌ندوترى داهاتوو , ساز و ئاماده‌بن . 


Thursday, May 2, 2013

مەسرور بارزانی: كاتی خۆ ئامادەكردنە بۆ سەركەوتن و دەستكەوتی زیاتر



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2/5/2013 ، مەسرور بارزانی پێشوازیكرد لە دەستەی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان.

لە دانیشتنێكدا كە ساسان عەونی بەرپرسی دەستەی جەماوەرییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیبوو، شاندی ناوبراو كورتەیەكیان لە كار و چالاكییەكانی یەكێتیەكەیان پێشكەشكرد.

مەسرور بارزانی دوای بەخێرهێنانیان رایگەیاند: یەكێتی قوتابیانی كوردستان ئەو رێكخراوە تێكۆشەرەیە كە تێیدا بەشداربووین و ژیانی سیاسی زۆربەمان لێرەوە دەستیپێكردووە، بۆیە ئێستاش بە رێكخراوی خۆمانی دەزانین و پاڵپشتی تەواوی دەكەین.

هەروەها راشیگەیاند: پێویستە یەكێتی قوتابیانی كوردستان بە پێی بەرنامە و پلانی نوێ‌ زیاتر خزمەتی توێژی قوتابیان بكات و هاندەربێت بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی لە كوردستان و لەم رووەشەوە هاوكاری تەواوی خۆی بۆیان دووپاتكردەوە.

لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا مەسرور بارزانی بارودخ و گۆڕانكارییەكانی ئێستای ناوچەكەی بە هەلێكی دیكە بۆ گەلی كوردستان وەسفكرد و گوتی: بارودۆخێكی لەبار بۆ گەلی كوردستان بەگشتی هاتۆتە پێشەوە و ئاسۆمان روونە، پێویستە هەمووان بە گیانی نیشتمانپەروەرانەوە یەكڕیزیمان بپارێزین و چونكە ئێستا كاتی خۆ ئامادەكردنە بۆ سەركەوتن و دەستكەوتی زیاتر.