به بۆنه‌ی ساڵی نوێیه‌وه، پڕ به دڵ پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی گشت هاونیشتمانیانم له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌م، ئاواته‌خوازم ئه‌م ساڵه نوێیه ساڵی كۆتایی هاتنی گشت نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و توندوتیژیه‌كان و جێگیربوونی ئاشتی و ئاسایش له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا بێت.
ئومێده‌وارین ئه‌م خوێنرشتنه له سوریا كۆتایی پێ بهێنرێت و سه‌رجه‌م گه‌لانی سوریا، به تایبه‌تی گه‌لی كوردمان به مافه ره‌واكانیان شاد ببن و له ئاشتی و ئارامیدا ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م وێرانكارییه بسڕنه‌وه، له كاتێكدا پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ین كه عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه و گرژیی به‌خۆیه‌وه گرتووه و گرینگترینیشیان كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و لایه‌نێكی بڕیار به ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له به‌غدایه، هیوادارین به پابه‌ندبوونی گشت لایه‌ك به ده‌ستوور و بنه‌ماكانی یه‌كسانی و به‌شداریی راسته‌قینه له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا ئه‌م كێشانه كۆتایی پێ بهێنرێت و عێراق له هه‌ر جۆره عه‌قلییه‌تێكی تاكڕه‌وی و پاوانخوازی دووركه‌وێته‌وه.
له ئاستی هه‌رێمی كوردستانیشدا هیوادارین هه‌روه‌ك ئێستا به ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی بتوانین ڕووبه‌ڕووی گشت پێشهاته‌كان ببینه‌وه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پته‌وتركردنی ئه‌م ته‌باییه و به‌تایبه‌ت ئه‌م یه‌كڕیزییه ده‌بێت له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداره‌ی هه‌رێم ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌م هاوهه‌ڵوێستییه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسیمان جێگه‌ی پێزانینی گشت پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌مانه و ئومێدبه‌خشه بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتوویه‌كی پرشنگدار بۆ گه‌له‌كه‌مان له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا.
له‌م دۆخه‌دا، جێگه‌ی خۆیه‌تی په‌رۆشیی خۆمان بۆ ره‌وشی ته‌ندروستیی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدرال جه‌نابی مام جه‌لال دووباره بكه‌ینه‌وه و له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه هه‌رچی زووتر باری ته‌ندروستیی به‌ریزیان باشتر ببێت، گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌لماندی كه گه‌لێكی خاوه‌ن وره و به‌هێزه و ئاماده‌یه له كاتی پێویستدا یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز هه‌ڵوێست بنوێنێت و به‌رگری له ده‌سكه‌وته نیشتمانیه‌كانی بكات، ئه‌م گه‌له شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تێكه، بۆیه‌شه له‌م بۆنه‌یه‌دا هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆراگری كوردستان داواكارم كه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاوه‌دانی په‌ره‌ی پێبدرێت و به توندی هه‌رجۆره گه‌نده‌ڵی و بیرۆكراسییهتێك كه رێگره له خزمه‌تگوزاریی زیاتر بنبڕ بكرێت.
داواكارم كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵی به كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، بابه‌تی چاكسازیی ریشه‌یی، له بهراهییهكانی جێگه‌ی بایه‌خی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان بێت، هه‌موو پیشكهوتنه سیاسی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێم له سایه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمه، بۆیه‌شه له‌م بۆنه‌یه‌دا پێویسته ده‌ستخۆشانه و سوپاسگوزاریی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی گشت خوشك و برا ماندوونه‌ناس و گیانله‌سه‌رده‌ستانی پێكهاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و ئاواتم ته‌ندروستی و سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌ییانه. جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا ئازایه‌تی و خۆراگریی برا پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه كه له‌م كه‌شه سه‌خته‌ی وه‌رزی زستاندا به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له ده‌ستوور و وه‌ستانی دژ به عه‌قلییه‌تی دیكتاتۆریانهن.
جارێكی دیكه‌ش ساڵی نوێ پیرۆزه و ئاواتمان به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و شادیی هه‌میشه‌یی پێكهاته‌كانی نیشتمانه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه.
مه‌سرور بارزانی
2012/12/31