Monday, December 31, 2012

مه‌سروور بارزانى به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى ساڵى نوێى زایینى په‌یامێكى پیرۆزبایى ڕاگه‌یاند





به‌ بۆنه‌ی ساڵی نوێیه‌وه‌، پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی گشت هاونیشتمانیانم له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌م، ئاواته‌خوازم ئه‌م ساڵه‌ نوێیه‌ ساڵی كۆتایی هاتنی گشت نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و توندوتیژیه‌كان و جێگیربوونی ئاشتی و ئاسایش له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا بێت.

ئومێده‌وارین ئه‌م خوێنرشتنه‌ له‌ سوریا كۆتایی پێ بهێنرێت و سه‌رجه‌م گه‌لانی سوریا، به‌ تایبه‌تی گه‌لی كوردمان به‌ مافه‌ ره‌واكانیان شاد ببن و له‌ ئاشتی و ئارامیدا ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م وێرانكارییه‌ بسڕنه‌وه‌، له‌ كاتێكدا پێشوازی له‌ ساڵی نوێ ده‌كه‌ین كه‌ عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرژیی به‌خۆیه‌وه‌ گرتووه‌ و گرینگترینیشیان كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و لایه‌نێكی بڕیار به‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌غدایه‌، هیوادارین به‌ پابه‌ندبوونی گشت لایه‌ك به‌ ده‌ستوور و بنه‌ماكانی یه‌كسانی و به‌شداریی راسته‌قینه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی وڵاتدا ئه‌م كێشانه‌ كۆتایی پێ بهێنرێت و عێراق له‌ هه‌ر جۆره‌ عه‌قلییه‌تێكی تاكڕه‌وی و پاوانخوازی دووركه‌وێته‌وه‌.

له‌ ئاستی هه‌رێمی كوردستانیشدا هیوادارین هه‌روه‌ك ئێستا به‌ ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی بتوانین ڕووبه‌ڕووی گشت پێشهاته‌كان ببینه‌وه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پته‌وتركردنی ئه‌م ته‌باییه‌ و به‌تایبه‌ت ئه‌م یه‌كڕیزییه‌ ده‌بێت له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداره‌ی هه‌رێم ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌م هاوهه‌ڵوێستییه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسیمان جێگه‌ی پێزانینی گشت پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌ و ئومێدبه‌خشه‌ بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتوویه‌كی پرشنگدار بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا.

له‌م دۆخه‌دا، جێگه‌ی خۆیه‌تی په‌رۆشیی خۆمان بۆ ره‌وشی ته‌ندروستیی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدرال جه‌نابی مام جه‌لال دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌ و له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ هه‌رچی زووتر باری ته‌ندروستیی به‌ریزیان باشتر ببێت، گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا سه‌لماندی كه‌ گه‌لێكی خاوه‌ن وره‌ و به‌هێزه‌ و ئاماده‌یه‌ له‌ كاتی پێویستدا یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز هه‌ڵوێست بنوێنێت و به‌رگری له‌ ده‌سكه‌وته‌ نیشتمانیه‌كانی بكات، ئه‌م گه‌له‌ شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تێكه‌، بۆیه‌شه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆراگری كوردستان داواكارم كه‌ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاوه‌دانی په‌ره‌ی پێبدرێت و به‌ توندی هه‌رجۆره‌ گه‌نده‌ڵی و بیرۆكراسییه‌تێك كه‌ رێگره‌ له‌ خزمه‌تگوزاریی زیاتر بنبڕ بكرێت.

داواكارم كه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵی به‌ كێشه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، بابه‌تی چاكسازیی ریشه‌یی، له‌ به‌راهییه‌كانی جێگه‌ی بایه‌خی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان بێت، هه‌موو پیشكه‌وتنه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێم له‌ سایه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌، بۆیه‌شه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا پێویسته‌ ده‌ستخۆشانه‌ و سوپاسگوزاریی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی گشت خوشك و برا ماندوونه‌ناس و گیانله‌سه‌رده‌ستانی پێكهاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و ئاواتم ته‌ندروستی و سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌ییانه‌. جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا ئازایه‌تی و خۆراگریی برا پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه‌ كه‌ له‌م كه‌شه‌ سه‌خته‌ی وه‌رزی زستاندا به‌ وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له‌ ده‌ستوور و وه‌ستانی دژ به‌ عه‌قلییه‌تی دیكتاتۆریانه‌ن.

جارێكی دیكه‌ش ساڵی نوێ پیرۆزه‌ و ئاواتمان به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و شادیی هه‌میشه‌یی پێكهاته‌كانی نیشتمانه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه‌.
مه‌سرور بارزانی
2012/12/31

Wednesday, December 26, 2012

مه‌سروور بارزانى بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشیى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێیخۆشبێت شه‌ره‌فه‌ددین ئه‌ڵچی كرد


به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییی شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچى، مه‌سرور بارزانى بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو كرد؛ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى :

سیاسه‌تمه‌دارێ ناڤدارێ باكوورێ كوردستانێ و برایێ من یێ برێز شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچى گه‌هشته‌ به‌ر دلۆڤانیا خودێ، ژبه‌ر وێ یه‌كێ ئه‌ز سه‌رساخى و به‌هیداریا خوه‌ پێشكێشی ماڵباتا كۆچباربوویی دكم. خودێ ژێ رازی به‌ نمونه‌یه‌كه‌ ته‌كۆشین و به‌رخودان و پاراستنا رێیا ئاشتیێ بوو و هن سالان هاته‌ زیندانى كرن و ژ كار و خه‌باتا سیاسی هاته‌ دوور خستن، لێ ده‌ڤ ژ هه‌ول و ته‌كۆشینا ئاشتیانه‌ یا بده‌ستخستنا مافێن ره‌وا یێن گه‌لێ كورد به‌رنه‌دا. هیڤیدارم ئه‌ڤ رێیا ئاشتى و ده‌موكراسیخوازى یێ خودێ ژێ رازی به‌؛ بهێزتر ببه‌ و ببه‌ رێبازا وه‌رگرتنا مافێن گه‌لێ مه‌ ل باكوورێ كوردستانێ و گه‌لێ مه‌ ب هه‌موو مافێن ره‌وا یێن خوه‌ شا به‌.
ژ خودایێ مه‌زن دخوازم جهێ خودێ ژێ رازی به‌ ب به‌هه‌شتا فه‌ره‌ه شا بكه‌. 

برایێ وه‌ مه‌سرور بارزانى
26/12/2012

Tuesday, December 25, 2012

له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى خولى 17ى ئه‌كادیمیاى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆتایى هات و خولى 18 ده‌ستیپێكرد


ئه‌مرۆ به‌چاودێرى و ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ به‌رپرسانى ئیدارى و سیاسى و كه‌سایه‌تیانى ئه‌كادیمى، له‌ ئاهه‌نگێكى تایبه‌تدا خولى 17ى ئه‌كادیمیاى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆتایى هات و خولى 18ش ده‌ستى پێكرد.

له‌ ئاهه‌نگه‌دا له‌لایه‌ن قادر قه‌چاغ به‌رپرسى ئه‌كادیمیاى پارتیه‌وه‌، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ده‌رچوونى ئه‌و (83) كادرى وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ باس لێوه‌كرد و گوتى ئه‌وانه‌ دواى شه‌ش مانگ له‌ خوێندنى وانه‌و بابه‌تى جیاجیا له‌لایه‌ن كه‌سانى ئه‌كادیمیه‌وه‌، به‌ئاست و وزه‌یه‌كی تره‌وه‌ به‌شدارى كارو چالاكیه‌كانى سیاسى ده‌بنه‌وه‌.

دواتر له‌ وته‌یه‌كیدا تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌، سه‌رۆك بارزانى پیرۆزبایى له‌ ده‌رچوانى خولى 17ى ئه‌كادیمیاى پارتى كردو هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى پارتیه‌وه‌ به‌و ئومێده‌ دروستبووه‌و دامه‌زراوه‌ كه‌ ئومێدى مانه‌وه‌و گه‌یشتن به‌ ئامانج و مافه‌ ڕه‌وه‌كانى به‌ خه‌ڵكى كوردستان ببه‌خشێت، نه‌ك ته‌نها ببێته‌ چه‌ترى كۆبوونه‌وه‌ى توێژێك یان پێكهاته‌یه‌كى دیاریكراوى خه‌ڵكى كوردستان.

دواتر سه‌رۆك بارزانى داواى له‌سه‌رجه‌م كادیر و به‌رپرسانى پارتى كرد كه‌ زیاتر له‌وه‌ى ئێستا هه‌ستى پێده‌كرێت تێكه‌ڵى خه‌ڵك و هاووڵاتیان ببن و به‌قه‌دره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگه‌و شۆرشگێڕانه‌ بكه‌ن كه‌ ته‌مه‌نێكى زۆریان به‌ خه‌بات و تێكۆشان به‌خشیووه‌.

له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى ئێستاى عێراق و هێزه‌كانى به‌ناو ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌و له‌شكركێشیه‌كانى حكومه‌تى عێراق و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان، سه‌رۆك بارزانى گوتى له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق و به‌ درێژایى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور تا به‌ئه‌مرۆ ده‌گات زۆر هه‌وڵمان داوه‌ كه‌ كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژى هه‌ر شه‌ڕو خوێن ڕشتنێكین، به‌ڵام له‌كاتى په‌لاماردان و هێرشى ناره‌وادا بێگومان وه‌ڵامى خۆمان ده‌بێت و سه‌رده‌مى قبوڵكردنى تاكره‌وى و سته‌م كۆتایى هاتووه‌.

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ مه‌سیحیه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان کرد


به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، پێرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی گشت خوشك و برا مه‌سیحیه‌كانمان له‌ كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م مه‌سیحییه‌كانی جیهان ده‌كه‌م.


نیشتمانمان وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا، هێمای ته‌بایی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ و خۆشحالین كه‌ كوردستان زۆرێك له‌ خوشك و برا مه‌سیحیه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیشی له‌ ئامێزگرتووه‌ تاكو له‌ كه‌شێكی ئارامدا رۆژانی جه‌ژن به‌سه‌ر به‌رن.

له‌م بۆنه‌یه‌دا ئاواتمانه‌ كه‌ ئاشتی و ته‌بایی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێت و به‌ چه‌سپاندنی گیانی هاوكاری و یه‌كترقبولكردن، ژیانێكی شایسته‌تر و دوور له‌ توندوتیژی بۆ گشت پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ر ببێت.

مه‌سرور بارزانی
24/12/2012

Friday, December 14, 2012

مه‌سرور بارزانى بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌: ته‌نگژه‌ى ئێستا خۆى له‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونى كێشه‌كانى پێشووتردا ده‌نوێنێت


مه‌سرور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ رٍِۆشنایى خسته‌ سه‌ر چه‌ندین پرسى هه‌نووكه‌یى ناوخۆى عێراق و به‌ تایبه‌تیش ته‌نگژه‌ى ئه‌م دوایه‌ى نێوان به‌غدا و حكوومه‌تى هه‌رێم و پرسى ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 .

راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند" ته‌نگژه‌ى ئێستا خۆى له‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونى كێشه‌كانى پێشوو ده‌نوێنێت و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى ئێستاى خولقاندووه‌ ، هه‌روه‌ها كرۆكى كێشه‌كه‌ خۆى له‌ بوونى جیاوازى له‌ سه‌ر شێوازى حوكم له‌ به‌غدا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ پێمان وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ته‌نگژه‌یه‌ى ئێستا تێببگه‌ین پێویسته‌ بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش بۆ زانین و درك پێكردنى هۆكارى سه‌ره‌كى ناكۆكیه‌كه‌ كه‌ ئه‌ویش خۆى له‌ باوه‌ڕى حكوومه‌ت له‌ به‌غدا بۆ مه‌ركه‌زییه‌ت بوونى حوكم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تى هه‌رێم باوه‌ڕى به‌ لامه‌ركه‌زیه‌تى حوكم هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش په‌رچه‌ كردارى جیاوازى لێكه‌وته‌وه‌ و به‌م ڕۆژه‌ گه‌یشتین.

 له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ كه‌ركووك؛ مه‌سرور بارزانى ڕایگه‌یاند چۆنیه‌تى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ پرسیى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌ ده‌ستووردا له‌ ڕێگه‌ى مادده‌ى سه‌د و چل ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌ كه‌ مادده‌یه‌كى ڕوون و ئاشكرایه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و هاوكات بڵاوه‌پێكردنى سوپاى عێراق له‌م ناوچانه‌دا له‌ لایه‌ن مالیكیه‌وه‌ كارێكى گێچه‌ڵكارییه‌ و ئایا كێ یه‌كه‌م جار ده‌ستى كرد به‌ دروستكردنى گرژى و ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ى له‌ پشت ئه‌م كاره‌وه‌ چین ؟؛

بۆیه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ كه‌ ده‌ستوور چاره‌سه‌رێكى دروستى بۆ ئه‌م ناكۆكییه‌ داناوه‌ و ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش به‌ داخه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ دواخراوه‌ ، به‌ڵام له‌ ئێستادا گوێ پێنه‌دان به‌ ده‌ستوور و هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنى چاره‌سه‌رێكى سه‌ربازى به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵامى له‌ لایه‌ن گه‌لى عێراق و كوردستانه‌وه‌ ده‌بێت .

گووتیشى"  وه‌كو عێراقى بۆمان هه‌یه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بێت بجوڵێینه‌وه‌ و ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ چین كه‌ له‌ سه‌ر سه‌رۆك و یان هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ بۆ جوڵانه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟؟ ، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكیش بۆ لاى پێشمه‌رگه‌ ئامانج لێیى هۆشداریدان و هه‌روه‌ها ناساندنى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چ ڕووه‌دات .

 له‌ باره‌ى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانیش پێمان وایه‌ له‌ ده‌ستووردا پێناسه‌ى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كراوه‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌ ڕژێمى پێشوو به‌ زۆر و به‌ شێوه‌یه‌كى ڕێكخراو خه‌ڵكه‌كه‌ى ڕاگواست و له‌ ئێستاشدا گه‌لى كورد داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات كه‌ مافێكى خۆیه‌تى و مادده‌ى سه‌د وچلیش له‌ ڕێگه‌ى سێ قۆناغه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ بریتین له‌ ئاسایكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌ دوو به‌ش ئه‌نجام ده‌درێـت و له‌ قۆناغى دووه‌میشدا سه‌رژمێرى گشتیى ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ قۆناغى سێیه‌میشدا ڕیفراندۆمێك له‌ نێوان دانیشتوانه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت ، ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ره‌ كه‌ ده‌ستوور جه‌ختى له‌ سه‌ر ده‌كاته‌وه‌.

مه‌سروور بارزانى ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو كه‌ هه‌رێم به‌شێكه‌ له‌و وڵاته‌ و مافى ئێمه‌یه‌ كه‌ به‌شێك بین له‌ سیاسه‌تى به‌رگرى وڵات و به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وه‌مان له‌ حكوومه‌تى به‌غدا نه‌بینى، ئه‌وان وا سه‌یرى هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌ به‌شێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت كاتێك پرسه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌ركه‌كان ؛ ئه‌ركى سوپاى عێراق بریتیه‌ پاراستنى سنور و گه‌لى عێراق له‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشورى و مافى سوپا نیه‌ كه‌ بخزێته‌ نێو ململانێى سیاسیه‌كانى نێوان لایه‌نه‌كان . ئه‌وه‌ى مالیكى ده‌یكات، پاراستنى عێراق نیه‌ له‌ وڵاتانى دراوسێ و عێراق دووچارى هێرشى ده‌ره‌كى نه‌بۆته‌وه‌ به‌ڵكو كێشه‌كه‌ كێشه‌یه‌كى سیاسى ناوخۆییه‌؛ كه‌واته‌ بۆچى بڵاوه‌ به‌ سوپا له‌دژى قه‌واره‌یه‌ك ده‌كرێت كه‌ به‌شێكى سه‌ره‌كى پێكهاته‌كانى عێراقه‌ . سه‌باره‌ت به‌ هێوركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه‌ش مه‌سرور بارزانى ڕایگه‌یاند هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه‌ پێشوازى لێكراوه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ كێشه‌ى ناوخۆییه‌ و پێویسته‌ له‌ نێو عێراقدا یه‌كلایى بكرێته‌وه‌.

راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم له‌ باره‌ى كێشه‌كانى ئێستاوه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌  جیاوازی ئێستا له‌ نێوان مالكی و هه‌رێمی كوردستانه‌ نه‌وه‌ك له‌ نێوان شیعه‌ و كورد بێت .

چاوپێکەوتنی بەرێز کاک مەسرور بارزانی لەگەل کەنالی ئاسمانی ئەلعەرەبیە


بەشی یەکەم:

بەشی دووەم

Monday, December 10, 2012

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌ پارێزگای كه‌ركووك كرد++++ راپۆرتی ڤیدیۆیی



ئه‌مڕۆ 2012/12/10 به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى له‌ پارێزگاى كه‌ركووك كرد و ده‌ستخۆشى له‌ رۆڵ و ئه‌ركى پێشمه‌رگه‌ كرد و راشیگه‌یاند كه‌ بانگهێشتى شه‌ڕى كورد و عه‌ره‌ب تاوانێكى 
گه‌وره‌یه‌ و ئێمه‌ دژى ئه‌وه‌ین، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ گرتنه‌به‌رى دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه‌ .



راپۆرتی ڤیدیۆیی سەردانی جەنابی سەرۆک بارزانی
http://www.youtube.com/watch?v=wULRup3yvVk

سەرۆك و پێشمەرگەی كوردستان لەناو سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ قارمانه‌كانی كوردستان له‌ كه‌ركوك





سەرۆك و پێشمەرگەی كوردستان لەناو سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ قارمانه‌كانی كوردستان له‌ كه‌ركوك
.............................................
10.12.2012
 —

پێشمەرگە لەگەل پێشمەرگە



جەنابی كاك مسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ... وەك پێشمەرگەیەك هەمشە شانازیی بەو ئامانج و رۆحیەتە دەكات ... كە ئەرك و ماندبوونی پێشمەرگەی كوردستانە.
جەنابیان هەمیشە وەك پێشمەرگەیەك دلسۆزانە خەمی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری كردووە بە ئامانجێكی مەزن.

سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
ئەمرو 10.12.2102
كەركوك

Tuesday, December 4, 2012

مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی شاری سلێمانی كرد


ب هه‌لكه‌فتنا په‌سه‌ندكرنا باژێرێ سلێمانیێ وه‌كه‌ پایته‌ختا چاندى یا هه‌رێما كوردستانێ ژبال پارله‌مێنتا كوردستانێ ڤه‌، مه‌سرور بارزانى په‌یامه‌كه‌ پیرۆزباهیێ پێشكێشی خه‌لكێ سلێمانیێ كر و ئه‌ڤ ژى ته‌كه‌ستا وێ یه‌:
به‌ بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی به‌ پایته‌ختبوونی شاری سلێمانی وه‌ك (پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێم) له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزباییم ئاراسته‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌كه‌م.
شاری سلێمانی شایسته‌ی ئه‌م ناوه‌یه‌ و له‌و بڕوایه‌دام كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ رێزلێنان و وه‌فای خه‌لكی كوردستانه‌ بۆ مێژووی پڕ له‌ خه‌باتی سیاسی و رۆشنبیری ئه‌م شاره‌ خۆشه‌ویسته‌.
پاڵپشتی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ ده‌كه‌م كه‌ گرینگی به‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان بدرێت و به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندیی مێژوویی و جوگرافی ، بایه‌خ به‌ تواناكانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بدرێت و توانا مادیی و مه‌عنه‌وییه‌كانی هه‌رێم به‌ یه‌كسانی گشت ناوچه‌كان بگرێته‌وه‌. 
جارێكی دیكه‌ش پیرۆزه‌ له‌ پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌ریم و وڵات هه‌ر ئاوه‌دان و له‌ پێشكه‌وتندا بێت. 

Monday, December 3, 2012

چرای سەقامگیری و ئارامی كوردستان



پەیامەكەی جەنابی كاك مسرور بارزانی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك... جارێكی تر پێمان دەلێتەوە... ئەم نەتەوەییە خاوەن هەمان ئەو ئیرادەییە... كە توانی لەسەر پێی خۆی و بە پشتیوانی نەتەوەكەی و خەمخۆرانی وەك جەنابی كاك مسرور بارزانی روبەڕوی هەموو ئەو پیلان و هەولە دوژمنكارییانە بێتەوە.
بۆیە بە ئەو رۆشناییەی كە جەنابیان كردوویەتی بە پێناسەیەك لە ناوچەكە و جیهان و عێراقی ك
ردووە بە دو چیرۆكی جیاواز... كە بیانیەكان پێدەلێن( هەرێمی كوردستان )... چیرۆكە سەركەوتووەكە و بە بەشەكەی عەرەبش دەلێن( عێراقی خوێناوی ) بەهەمانشێوە لەگەڵ هەولەكانی جەنابتین كاك مسرور بارزانی بۆ سەقامگیری و ئارامی و خۆبەخشینمان بە دەسكەوتە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان.